گۆڤاری گلۆبال فاینانس ، بانكی مەنسور بۆ وەبەرهێنان (MBI) كە سەر بەگروپی بانكی قەتەری نیشتمانە هەڵبژارد بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین بانك لە عیراق لەم ساڵەدا.
ئەم رێزلێنانە دەرئەنجامی ئاستی گشتی بانكەكە و ئەو هەوڵانەی كە داویەتی لەماوەی ساڵانی رابردوو لەكاتی جێبەجێكردنی قۆناغی گۆڕانكارییەكان . هەروەها رێزلێنانێك بوو بۆ براندە جیهانییەكەی بانك و ئەو خزمەتگوزارییە بانكانیەی كە پێشكەشی تاك و كۆمپانیاكانی دەكات لەگەڵ بوونی ژێرخانێكی بەهێز و ئەزموونی فرەوانی لە بواری بانكیدا .
بانكی مەنسور بۆ وەبەرهێنان رژدە لەسەر بەردەوامبوونی لە خزمەتگوزاریە پارێزراوەكان بەهەموو پێوەرەكانی دڵنیایی بە ئەزموونە بانكەكانی بە پاڵپشتی گەورەو بەردەوامی بانكی عیراقی كەدەبێتە بەشێك لەهۆكاری گەشەكردنی بەرزی ئابووری عیراق كە هاوتەریبە لەگەڵ بنەما راستەكان و یاسا بەركارەكان لە عیراق .
بانكی مەنسور بۆ وەبەرهێنان هاوبەشە لەگەڵ چەندین كۆمپانیای جیهانی بۆ پارەدان وەك ماستەركارد و وێسترن یونیون و سویفت بۆ ئەوەی بەشداربووانی لەخزمەتگوزاریەكی دڵنیایی و كاریگەر لەحەواڵەكردنی ناوەخۆ و دەرەوە بێبەش نەكات.
لەگەڵ ئەوانەشدا ، بانكی مەنسور بۆ وەبەرهێنان یەكەم بانك بوو لەعیراق كە كارتی بایۆمەتری و كارتی پارەدانی بێ‌ بەركەوتنی داهێنەرانەی دەركرد .
خەڵاتەكانی گلۆبال فاینانس خاوەن مێژوویەكی ورد و دەستپاكییە و بۆتە پێوەرێكی باوەڕپێكراو بۆ كۆمەڵگەی دارایی و بازرگانی جیهانی .