بانکی ئەلمەنسور، گروپی بانکی نیشتمانی قەتەر بۆ جاری دووەم وەک باشترین بانکی عێراق هەڵبژێردرا

 

دوای ئەوەی بانکی ئەلمەنسور، گروپی بانکی نیشتمانی قەتەر، وەک باشترین بانکی عێراق لەلایەن گۆڤاری گڵۆباڵ فاینانسەوە هەڵبژێردرا، هەروەها بانکی ئەلمەنسور لەلایەن یەکێتی نێودەوڵەتی بانکەرانی عەرەبی خەڵاتی باشترین بانکی لەڕووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بانکی پێبەخشرا بۆ تاک و کۆمپانیاکانی عێراق بۆ ساڵی 2022. ئەمەش خەڵات لە دوای خەڵات دێت لە ئەنجامی هەوڵێکی گەورەی وەبەرهێنانی دێت بانکەکە لە سێ ساڵی ڕابردوودا، لە ئەنجامی پلانێک کە ڕەهەند و ئامانجی ڕوونی هەیە، و وەک بەشێکی دانەبڕاو لە پلانی تەواوكاری گروپی بانكی نیشتمانی قەتەر لە ئاستی جیهانیدا
دکتۆر وەلید عەبدول نور، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری بانکەکە و بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراو، خەڵاتەکەی وەرگرت، بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر لە بانکدارە باڵاکان و کەسایەتییە سەرپەرشتیارییە نێودەوڵەتییەکان لە دامەزراوە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان.