سوپاست دەكەم بۆ تەرخانكردنی كاتت وبایەخدانت بە سەردانی مالپەری فەرمی بانكی ئەلمەنسور بۆ وەبەرهێنان كە بەشێكە لە گروپی QNB.

لە رێكەوتی 07-01-2019دا ئەركی بەرێوبەری رێپێدراوی بانكی ئەلمەنسور بۆ وەبەرهێنان)م لە ئەستۆ گرت كە یەكێكە لە بانكە پێشەنگەكانی عێراق.

لەچەند سالی رابردوودا بانكی ئەلمەنسور بۆ وەبەرهێنان رۆلێكی جیاوازی هەبوە لە بازاری عێراقدا بەشێوەیەك چەندین بیرۆكە وخزمەتگوزاری نوێی خستووە سەكتەری بانكیدا. وە لەئێستادا بانكی ئەلمەنسور بۆ وەبەرهێنان هەموو خزمەتگوزاریەكان پێشكەش دەكات بە تاكە كەسەكان و كۆمپانیاكان.

ئێمە شانازی دەكەین بە كەلتووری بانكیمان كەوا دەرەنجامی یەكخستنی كەلتووری ناوخۆیی و نێودەولەتیە كە بونیاتكراوە لەسەر شەفافیەت ولێپێچینەوە وجیاواز بوون لە خزمەتكردندا. ئێمە ئامانجی سەرەكیمان لەبەرچاو گرتووە كە كاركردنە لەپێناو بوونی بانكەكەمان بە بانكێكی پێشەنگ لە عێراقدا ویەكەم هەلبژاردەی سەوداكاران بێت بەرێگای پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بانكی “ئاسان و متمانە پێكراو”.

 

وولاتی عێراق یەكێكە لەبازارە گەورەكانی ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەراست وباكووری ئەفریقا وخاوەن تایبەتمەندی ئابووری گەورە وگەشەكردنی بەردەوامە. چونكە چاوەرێ دەكرێت گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی گشتی (ناتج محلی اجمالی) بەشێوەیەیكی ئەرێنی بگەرێتەوە بەهۆكاری باشتربوونی نرخەكانی نەوت و زیادبوونی وەبەرهێنانی گشتی و تایبەت. وەتاوەكو ئێستا سەكتەری بانكی خاوەن گەورەترین هەژموونە لەسەر سەكتەری داراییدا وە لێرەوە ستراتیژیەكەمان درووست بووە كەوا دوو قۆناغی سەرەكی لەخۆ دەگرێتەوە :

 

قۆناغی تێپەربوون 2020-2022

بەرەوپێشەوە بردنی نەخشەی  رێگا بە هەنگاوی روون وكارلەسەركراو بۆ هەموو دەستپێشخەریەكان و پرۆژەكان.

ئامادەكردنێكی هەمووەكی بۆ رامیاریەكانی مەترسیەكانی بەكارخستن.

درووست كردنی گۆرانكاری روون، وەك پشت بەستن بە كارمەندی ئامادە و خاوەن توانا لەرووبەرووبوونەوەی هەر گۆرانكاریەك بەرەوە باشتر لەبەرژەوەندی بانكی ئەلمەنسور بۆ وەبەرهێنان كەوا گۆرانكاریەكانی ئاستەكانی سەرمایەی مرۆیی ورامیاریەكان و جێ بەجێ كردنەوەكان وداهێنانەكان وبەرهەمەكان وكەنالە نوێیەكان ومەشق كردنی بەردەوامی كارمەندەكان، لەخۆدەگرێتەوە.

 

ئامادەكردن و پتەوتركردنەوەی كەلتووری كار لە تیمەكەماندا :

جێ بەجێ كردنی سیستەمی هەلسەنگاندنی كارمەندەكان بەرێگای كۆكردنەوەی خالەكانی خەلاتكردن بۆ هەر كارمەندێكی بانك بە ئامانجی جۆری وبری روون وپێشوەختە نیشان كراو.

چالاككردنەوەی چوارچێوەی كاری بەرگری سێ هێلی ودلنیابوونەوە لە هۆشمەندبوونی كارمەندەكان.

 

قۆناغی گەشەكردن : كاركردن لەسەر خێراتر كردنی گەشەكردنی بانكی ئەلمەنسور بۆ وەبەرهێنان وەك ئەكتەرێكی سەرەكی سەكتەری بانكە تایبەتیەكان لە عێراقدا لە (2021-2023) ئەمەش بەرێگای :

جێ بەجێ كردنی كەلتووری فرۆشتەنی وئەدای جیاواز و خەلاتكردنەوەكان و چەخت كردن لەسەریاندا.

وەبەرهێنان لە تیمەكەماندا بەرێگای بەهێزتر كردنەوەی تواناكانی و دارشتنی رێرەوێكی پیشەیی روون وئاشكرا.

پتەو كردنەوەی “وویستی وەرگرتنی مەترسی” لە بانكدا بەرێگای خستنەرووی چەندین جۆرە قەرز بەشێوەیەك خزمەتی ئامانجەكانمان بكات.

سوودمەندبوون لە بەرهەمەكانی كەرەستەی دارایی كە پشت دەبەستێت بە تۆری فراوانی هاوبەشەكانی بانكی قەتەری نیشتمانی.

بەرەوپێشەوە بردنی بەرهەمەكانمان بەگوێرەی پێداویستیەكانی بازار.

جێ بەجێ كردنی گەشەیەكی بەهێز لە داهاتەكاندا و چالاكی لە تواناكانی كاردا.

ئێمە متمانەمان هەیە بە پلانە چاونەترس و دووربینەكەی كارەكانمان كەوا دەبێتە مایەی ئەنجامدانی گۆرانكاری كە ئامانجەكەی بریتیە لە گواستنەوەی كاری بانكی بۆ ئاستێكی بەرزتر وپێوەری نوێ. هەروەها هەبوونی باوەریمان بەم پلانە گرنگترین كلیلی سەركەووتنیەتی. ئێمە پایەندین بە وەبەرهێنانی بەردەوام لە تاقیكردنەوەی سەوداكارانمان بەشێوەیەكی گشتی بە مەبەستی داهێنانی تر وساكاركردنەوەی بەرهەمە داراییەكانمان تاوەكو بگونجێت لەگەل پێداویستیەكانی بازاری عێراق. ئەمەش بێجگە لە چەخت كردنمان لەسەر زیاد كردنی بەهای خاوەن پشكەكان و ئصولەكان بەرێگای دامەزراندنی پەیوەندی درێژ خایەن لەگەل سەوداكارانمان و كارمەندەكانمان و گۆمەلگەی ناوخۆیی.

 

د. ولید عبدالنور

بەرێوبەری رێگەپێدراو