لەماوەی چەند سالی رابردوودا سەركەووتووبووین لە بونیاتنانی بانكێكی بەهێز لە عێراقدا بەیارمەتی هاوبەشەكانمان وسەوداكارانمان. وەلەماوەیەكی كورتدا بانكی ئەلمەنسور دووپاتی كردووە كەوا خاوەن توانایەكی بەهێز وتەكنۆلۆژیایەكی پێشكەووتووە وخزمەتی بازاری پێشكەووتوو دەكات كەوا لە عێراقدا پێویستە. هەروەها لە بانكەكەماندا بنەمایەكی سەوداكارانمان بونیاتكردووە كە پێك دێت لە كۆمپانیاكان و رێكخراوەكانی نێودەولەتی كاركەر لە عێراقدا لەخۆ دەگرێتەوە وبە بەردەوامی لەزیادبووندایە.

ئێمە متمانەمان هەیە بەخالەكانی هێزمان وچەخت كردنمان لەسەر دابونەریتی پیشەگەریمان وتێگەیشتنی بازاری ناوەخۆ و رابووردووی پرمان لە یارمەتیدانی سەوداكارانمان بۆ وەدەست هێًنانی گەشەكردن و قازانج، ئەمەش بە پشت بەستن بە پالپشتی و هێزی گروپی بەنكی قەتەری نیشتمانی. ئەم ماوەیە لە دامەزراندنەوە وتاوەكو ئەم رۆژە، یەكێكە لە نیشانە گەورەكانی پەیوەند بە بانكەكەنان بریتیە لە دووبارە ئەنجامدانەوەی بلاوكردنەوەی هێمای بازرگانی و تەكنۆلۆژیای نوێ وفینانسە كردنی گەورە كۆمپانیاكانە. ئەمەش بێجگە لە بەرفراوان كردنی پالپشتی كردنی سەوداكارانمان وكۆمپانیا بچووك ومامناوەندیەكان وگێرانی رۆلێكی سەرەكی لە گەشەكردنی بازاری عێراقی.

 

بانكی ئەلمەنسور بۆ وەبەرهێنان خاوەن تیمێكی جیهانیە لە پیشەگەرەكانی بانكی وئەمانە هەلبژێردراون بە شێوەیەكی وورد وپابەند بوون بە رەووشتی كار و پێوەرەكانی بانكە نێودەولەتیەكان. وەلەسەر ئەم بنەمایەوە خۆشحالم بە ئاگاداركردنەوەتان سەبارەت بە دەست پێكردنمان بە قۆناغی گۆرانی بانكەكەمان كە لەپاشاندا قۆناغی نەوەی نوێی خزمەتگوزاریەكانی بانكی لە عێراقدا دێت بە ئامانجی پێشكەش كردنی بەرهەمی داهێنراو وخزمەتگوزاری كوالیتی بەرز. بانگهێشتان دەكەم بۆ بەشدار بوونتان لە گەشتەكەمان لەگەل بانكی ئەلمەنسور بۆ وەبەرهێنان.

 

 

مهدی الرحیم

سەرۆكی ئەنجوومەنی كارگێری