كارگێری پایەندبوون :

كارگێری پایەندبوون، كارگێریەكی بێلایەنە وە بەرپرسیاریەتی سەرەكی بریتیە لە یارمەتیدانی ئەنجوومەنی كارگێری وكارگێری جێ بەجێ كردن لەسەر پایەندبوون بە یاساكان ورێنماییەكانی چاودێری. ئەم كارگێریە رۆلی چاودێری كردنی هەموو كارگێریەكانی بانك ولقەكانی دەگێرێت بەمەبەستی دەست نیشان كردنی رادەی پابەندبوونیان بە یاساكان و تەشریعات وپێوەرەكانی رێكخستنی كاری بانكی، وەبەتایبەتیش رێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراقی وپێداویستیەكانی نەهێشتنی سپی كردنەوەی  پارە و فینانسەكردنیی تیرۆر، ئەمەش بێجگە لە جێ بەجێ كردنی پێداویستیەكانی یاسای پایەندبوون بە باجی ئەمەریكی بۆ ئەژمێرەكانی دەرەكی FATCA.

 

یاسای پایەندبوونی بە باجی ئەمەریكی بۆ ئەژمێرەكانی دەرەكی FATCA

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكی لە سالی 2010دا یاسای پایەندبوون بە باجی ئەمەریكی بۆ ئەژمێرەكانی دەرەكی FATCA كاراكردووە. بەگوێرەی ئەم یاسایە، پێویستە هەموو دەزگا دارایی بیانیەكان زانیاری بدەن سەبارەت ئەژمێرەكانی دارایی سەربە كەسانی ئەمەریكی. بانكی ئەلمەنسور وەك بەشێك لە كردەی پایەندبوون بە تۆماربوون وەك دەزگایەكی دارایی پلە دوو بەگوێرەی نموونەی رێككەوتن “IGA Model2” كەوا واژوو كراوە لەنێوان حكومەتی عێراقی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكی، ئەمانەی خوارەوەی ئەنجاداوە :

*https://home.treasury.gov/policy-issues/tax-policy/foreign-account-tax-compliance-act

 

نەهێشتنی سپی كردنەوەی دارایی وفینانسەكردنی تیرۆر :

بانكی ئەلمەنسور پابەندە بە جێ بەجێ كردنی بەرزترین پێوەرەكانی كاری پەیوەند بە نەهێشتنی شووتنی دارایی وفینانسەكردنی تیرۆر وەلەم میانەدا هەلساوە بە پەیرەو كردنی رێبازی بەرچاوگرتنی مەترسیەكان وجێ بەجێ كردنی پێوەرەكانی نێودەولەتی كە پێوەرەكانی “ولفسبورغ”  وگروپی كاری دارایی FATF  كەوا یەكێك لە پێوەرەكانی “كریارت بناسەوە”یە لەخۆ دەگرێتەوە وهەروەها ئەنجامدانی ئیجرائاتی چاودێری ئاسایی وچاودێری توند وەبەگوێرەی هەلسەنگاندنی پلەی مەترسیەكان. هەروەها رامیاری گشتی بانك، ناسینەوەی كریارەكان وپێدانی ئاگاداری سەبارەت مامەلە گومانلێكراوەكان وچاودێری مامەلەكانی ئەنجامدراوی بانكی لەسەر ئەژمێرەكانی كریارەكان بەرێگای هەموو لقەكانی بانكەوە، لەخۆدەگرێتەوە. 

 

حەوكەمەی دەزگایی :

بانكەكەمان هەلساوە بە پەیرەو كردنی بەرنامەیەكی گشتگیر كەوا وەلامی پێداویستیەكانی كارگێری هۆشیار وحەوكەمەی دەزگایی دەداتەوە وە بەگوێرەی پێشنیارەكانی رێكخراوی هەماهەنگی ئابووری وگەشەكردن OECD وپێداویستیەكانی لێژنەی بازل ورێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراقی ویاسای بازرگانی و یاسای بانكەكان ژمارە 94 سالی 2004.

لەم میانەدا رێبەری حەوكەمەی دەزگایی بۆ بانك ئامادەكراوە وپەسەند كراوە لە لایەن ئەنجوومەنی كارگێریەوە ولێژنەكانی پێكهێنراو لە لایەن ئەنجوومەنی كارگێریەوە بەمەبەستی زامن كردنی وەدەست هێنانی پرەنسیبی شەفافیەت لەكارگێری و كۆنترۆل كردندا وە بەم شێوەیەش پالپشت بوون بە متمانەی خاوەن پارە دانەرەكان نوێندراوەكان (المودعون) و خاوەن بەرژەوەندیەكان لە بانكدا.

 

بانكەكەمان لەكارەكانیدا پابەندە بە دەست پاكی و نەزاهەت و باوەرپێكراوی و بەهاكانی رەووشت لە هەموو كارەكان و مامەلەكانی لەگەل پشكداران و كارمەندەكان وهەموو سەوداكارانی بانك و ركابەرەكان ولایەنە چاودێریەكان بەشێوەیەك رێگەدەر بێت بە ململانێیەكی كراوە ویەكسان وبەگوێرەی مەرجەكانی ململانێكردنێكی هاوسەنگ.، ئەمەش بەرێگای رێكخستنی هاودژبوونی بەرژەوەندیەكانی چاوەروانكراو لەگەل هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری و كارگێری جێ بەجێ كردن و كارمەندەكان و پشكداران ولایەنە پەیوەندارەكانی تر. كە ئەمەش ئەگەری بەكارهێنانی بانك و پێكهاتەكانی بەخراپە لەخۆدەگرێتەوە یاخود لەرێگای مامەلەكردن لەگەل كەسانی پەیوەندیدار، ئەمەش بەگوێرەی سنوورداركردنەوەكان ورێنماییەكانی ناوخۆیی ورێنماییەكانی بانكی ناوەندی. ئامانجی بانك، وەدەست هێنانی متمانەی سەوداكارانە بە قەدەغەكردن وسنوورداركردنەوەی هاودژبوونی بەرژەوەندیەكان ورێكخستنەوەیان بەگوێرەی سیستەمە رەچاو كراوەكان لە بانكدا. هەروەها بانك كاردەكات لەسەر رێكخستنی بەكارهێنانی سەرچاوەكان و ئصولەكانی بانك بەمەبەستی وەدەست هێنانی پەیامەكەی وئامانجەكانی یاخود ئاشكرا كردنەوەی هەر هاودژیەك لەنێوان بەرژەوەندیەكانی كەسی وبەرژەوەندیەكانی بانك وبەرێوەبردنی بەشێوەیەكی كارا.

 

ئامانجی چاوەروان كراو لە رامیاریەوە :

ئامانجی چاوەروان كراو لە رامیاریەوە بریتیە لە بەیان كردنی ئیجرائاتی چارەسەركردنی بوارەكانی هاودژبوونی بەرژەوەندیەكانی هەریەك لە پارە دانەرەكان و پشكداران و ئەنجوومەنی كارگێری ولێژنەكانی بانك و گەورە جێبەجێكارەكان و كارمەندەكان وخاوەن قەرزەكان ولایەنەكانی چاودێری پەیوەندیدار و دەسەلاتی حكومی وەبەگوێرەی پێویستیەكان. ئەمانە هەموویان وەك خاوەن بەرژەوەندیەكان دەناسرێن لەم رامیاریەدا. هەروەها ئەم رامیاریە یەكێك لە ئامانجەكانی بریتیە لە یارمەتیدانی خاوەن بەرژەوەندیەكان بۆ مامەلەكردنیان لەگەل بوارەكانی هاودژبوون بەگوێرەی پێداویستیەكانی یاسایی وە بەگوێرەی ئامانجەكانی لێپێچینەوە و شەفافیەت مە لەلایەن بانكەوە پەیرەو دەكرێت.

 

تێروانینی هاودژبوونی بەرژەوەندیەكان

مانای تێروانینی هاودژبوونی بەرژەوەندیەكان بریتیە لە هەر بوارێك كەوا تیایدا بانك یاخود هەر كەسێكی تر توانای هەبێت پلە وپایەی خۆی بەكاربهێنێت بۆ وەدەست هێنانی بەرژەوەندی كەسی. هاودژبوونی بەرژەوەندیەكان پەیدا دەبێت ئەگەر هاتوو بەرژەوەندیەكانی كەسی تایبەتی كەسەكان بەشێوەیەك لەشێوەكان هاودژبێت لەگەل بەرژەوەندیەكانی گشتی بانك.

 

بانكی ئەلمەنسور بۆ وەبەرهێنان داندەنێت و ریز دەگرێت لەم راستیە كەوا (خاوەنەكانی بەرژەوەندیەكان) بەرژەوەندی كەسیان هەیە وە مافیان هەیە بەشداری بكەن لە چالاكیە جیاوازەكاندا بەمەرجێك بەهیچ شێوەیەك نەبێتە هۆكاری هاودژبوونی لەگەل بەرژەوەندیەكانی گشتی بانك.

لەخوارەوەدا چەندین نموونە باس كراوە سەبارەت بە هاودژبوونی بەرژەوەندیەكان یاخود ئەم بوارانەی كە دەبێتە مایەی هاودژبوونی بەرژەوەندیەكان :

1-بەكارهێنانی پلە وپایە لەلایەن یەكێك لە خاوەن بەرژەوەندیەكان لە بانكی ئەلمەنسور بۆ وەبەرهێنان، یاخود بەكارهێنانیب زانیاریەكان یاخود دەرفەتی كارەكان كەوا وەدەستی دەهێنێت لە ماوەی كاركردنی لە بانكدا، بەمەبەستی بەدەست هێنانی سوودی كەسی یاخود سوودمەند كردنی لایەنێكی سێیەم.

2-هەلسانی یەكێك لە خاوەن بەرژەوەندیەكان وەك ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێری بە وەرگرتنی بریارێك یاخود ئەنجامدانی مامەلەیەك یاخود كردەوەیەكی كرین بۆ بەرژەوەندی لایەنێكی تر كەوا بەرژەوەندی تیادایە.

3-هەلسانی كارمەندێك و/یاخود یەكێك لە خزمەكانی بە هەر كارێك بۆ دابینكاران یاخود دابینكارانی لاوەكی یاخود ململانێكارەكان.

4-ئەگەر هاتوو یەكێك لە خاوەن بەرژەوەندیەكان، كارێك ئەنجام بدات یاخود بەرژەوەندی تری هەبێت كەوا ببێتە هۆكار بۆ سەخت كردنی كارەكانی لە بانكدا بەشێوەیەكی بابەتیانە و چالاك.

5-ئەگەر هاتوو یەكێك لە خاوەن بەرژەوەندیەكان (كارمەند) یاخود یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكەی سوودێكی كەسی ناشەرعی وەربگرێت بەهۆكاری پیشەكەی لە بانكدا.

6-ئەگەر هاتوو یەكێك لە خاوەن بەرژەوەندیەكان وەك ئەندامی كارگێری بەرامبەرێكی ماددی وەربگرێت بەرامبەر پێشكەش كردنی راوێژكاری بۆ بانكێكی تری ركابەری بانك، واتە سرووشتی كارەكەی وچالاكیەكانی هاوشێوەی چالاكیەكانی بانكی سەرەكی بێت.

7-پێویستە لەسەر كارگێری بانك و خاوەن بەرژەوەندیەكان، بەرژەوەندی بانك هەلبژێرن لەكاتی روودانی هاودژبوونی بەرژەوەندیەكان، ئەمەش بەگوێرەی باشترین بواری بەردەست. هەروەها (خاوەن بەرژەوەندیەكان) دووربن لە كاریگەری كردن لەسەر بریارەكانی بانك لەهەر كارێكدا كەوا هاودژبوونی بەرژەوەندیەكانی لێبكەوێتەوە وهەر هاودژبوونی بەرژەوەندی ئاشكرا بكەنەوە كەوا بەهۆكاری پەیوەند بوونیان بە بانكەوە دێتە كایەوە، ئەمەش بەگوێرەی رێگەكانی ئاشكرا كردنەوە كەوا دەست نیشان كراوە بەگوێرەی رامیاری و سیستەمی پەیوەندار لە كۆماری عێراقدا.

8-نێوەند بوون لە دامەزراندنی خزم وكەس ودۆست وبرادەر لە بانكدا یاخود پێشنیار  كردن. ئەگەر هاتوو یەكێك لەخزم ودۆستان ئەركێك داوا بكات پێویستە (خاوەن بەرژەوەندیەكان) نێوەندی بۆ نەكەن وكاریگەریان نەبێت بەشێەیییكی راستەوخۆ یان نا راستەوخۆ لەسەر دامەزراندنی بەگوێرەی رامیاریەكان و ئیجرائاتی پەیرەو كراو.

 

چوارچێوەی جێ بەجێ كردنی رامیاری :

ئەم رامیاریە جێ بەجێ دەكرێت لەسەر خاوەن بەرژەوەندیەكان كەوا دیاری كراون لە رێَبەری حەوكەمەی دەزگایی (پارە دانەرەكان، كارمەندەكان، خاوەن قەرزەكان، ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری، پشكداران، لایەنەكانی چاودێری پەیوەندیدار و دەسەلاتی حكومی).

 

بوارەكانی هاودژبوونی بەرژەوەندیەكان :

پێویستە لەسەر خاوەن بەرژەوەندیەكان مەوا دیاری كراون لەسەرەوەدا، دووربن لە مامەلە كردن لەگەل بانك كە ئەگەری هەیە ببێتە هۆكاری هاودژیوونی بەرژەوەندیەكان ئەمەش بێجگە لە مامەلە كردن بەگوێرەی ئەم رامیاریە وسیستەكەمان و یاساكانی پەیرەو كراو لە كۆماری عێراقدا.

 

هاودژبوونی بەرژەوەندیەكان بریتیتن لە :

یەكەم : هاودژبوونی بەرژەوەندیەكانی پەیوەند بە گەورە پشكداران :

1-هەموو مامەلەكان و گرێبەستەكانی ئەنجامدراو لەگەل پشكداران و خزم وكەسەكانیان تاوەكو پلەی چواری خزمایەتی كەوا خاوەنی رێژەی %5 وزیاترن لە یانكدا، بەشێوەیەكی راستەوخۆ یان نا راستەوخۆ بەهەمان مەرجەكان جێ بەجێ دەكرێن كەوا بۆ كەسانی تر ئەنجام دەدرێت.

2- هەموو مامەلەكانی ئەنجامدراو لەگەل گەورە پشكداران و خزم وكەسەكانیان كەوا خاوەنی رێژەی %5 وزیاترن لە یانكدا، بەشێوەیەكی راستەوخۆ یان نا راستەوخۆ بەگوێرەی یاسا و رێنماییەكان ئەنجام دەدرێت.

 

دووەم : هاودژبوونی بەرژەوەندیەكانی پەیوەند بە ئەنجوومەنی كارگێری

1-ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێری بانك، مافی نیە بەرژەوەندی (راستەوخۆ وناراستەوخۆی) هەبێت لە كار و گرێبەستەكانی ئەنجامدراو بۆ بەرژەوەندی بانك، بەبێ رێگەپێدانی دەستەی گشتی وە بەگوێرەی رێنماییەكانی رێكخستنی پەیوەند بە لایەنی پەیوەندیدار.

2-پێویستە لەسەر ئەنجدامی ئەنجوومەنی كارگێری، ئەنجوومەن ئاگاداربكاتەوە سەبارەت هەر بەرژەوەندیەكی كەسی ئەگەر هەبێت سەبارەت بە كار وگرێبەستەكانی ئەنجامدراو لە بەرژەوەندی بانكدا وەئەم ئاگادار كردنەوەیە جێگیر بكات بە مەحزەرێكی كۆبونەوە وە ئەم ئەندامە كە خاوەن بەرژەوەندیە مافی نیە بەشدار ببێت لە دەنگدان لەسەر بریاری پەیوەند بەم بایەتە.

3-سەرۆك ئەنجوومەنی كارگێری، دەستەی گشتی ئاگادار دەكاتەوە سەبارەت بە كار و گرێبەستەكان كەوا یەكێك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری بەرژەوەندی كەسی تیادا هەیە، ئەمەش لەپاش دلنیابوونی ئەنجوومەنی كارگێری لە هەبوونی هەر ململانێیەك لە لایەن ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێری لەدژ كارەكانی بانك یاخود ململانێیەك لەدژ لە یەكێك لە لقەكاندا، وپێویستە دلنیابوون لەم كارانە بەشێوەیەكی سالانە ئەنجام بدرێت وە ئەم ئاگادار كردنەوەیە راپۆرتێكی تایبەتی لەگەلدا هاوپێچ دەكرێت كە ئامادە كراوە لە لایەن ژمێریاری یاسایی (ووردبینی دەرەكی ژمێریارەكان).

4-ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێری مافی نیە بەشدار ببێت لەهیچ كارێك كە ئەگەری روودانی ململانێی هەبیچت لەگەل بانكدا، بەبێ وەرگرتنی رێگەپیچدانی دەستەی گشتی وبەگوێرەی سنوورداركردنەوەكانی دیاری كراو لەلایەن لایەنی پەیوەندارەوە.

5-پێویستە لەسەر ئەنجوومەن، رەچاوی پێداویستیەكانی سەربەخۆیی و بوارەكانی هاودژبوونی بەرژەوەندیەكان ببێت بەگوێرەی رێنماییەكانی دەرچوو لە دەستەی بازاری دارایی، ئەمەش لەكاتی دامەزراندنی راوێژكارانی دارایی و ووردبینانی ژمێریاریەكان.

6-ئەمانەی خوارەوە لەژوارچێوەی تێروانینی بەشداربوونە لەكارێكدا كە رەنگە ببێتە هۆكاری ململانێكردنی بانك یاخود ململانێكردنی لە یەكێك لە لقەكانی چالاكیدا :

-دامەزراندنی كۆمپانیا لە لایەن ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێری یاخود بوون بەخاوەنی رێژەیەكی كاریگەر لە پشكەكان لە كۆمپانیایەكدا یاخود دەزگایەكی تردا، كە چالاكیەكانی نزیكە لە چالاكیەكانی بانك.

-رەزامەند بوون لەسەر ئەندام بوون لە ئەنجوومەنی كارگێری بانكێكی ركابەر.

-وەرگرتنی بریكارنامەی بازرگانی یاخود هاوشێوەی، بەشێوەیەكی ئاشكرا یاخود شاراوە لە لایەن ئەندامێكی ئەنجوومەنی كارگێری.

 

سێیەم : هاودژبوونی بەرژەوەندیەكانی پەیوەست بە كارگێری جێ بەجێ كردن و كارمەندانی بانك :

پێویستە ئەنجوومەنی كارگێری ئاگادار بكرێتەوە لەهەر چالاكیەكی كاری دەرەكی ئەگەر هاتوو ئەنجام بدرێت لە لایەن هەر بەرپرسێكی جێبەجێكار یاخود كارمەندێك لە كارگێریدا. وە پێویستە رەزامەندی كارگێری وەربگیرێت لەسەریدا وئاشكرا بكرێتەوە بەگوێرەی سیستەم و یاساكانی پەیرەو كراو لەم بابەتەدا. ئەگەر هاتوو هەر بەرپرسێكی جێبەجێكار یاخود كارمەندێك ئەم كردەیە ئەنجام بدات، پێویستە بەرێوبەری رێپێدراوی بانك لێی ئاگاداربكاتەوە بەمەبەستی تاوتوێ كردنی و هەلسەنگاندنی و بەرزكردنەوەی پێشنیار بۆ ئەنجوومەنی كارگێری بانك، تاوەكو بریاری گونجاوی لەم بارەیەوە وەربگیرێت.

 

چوارەم :

هاودژبوونی بەرژەوەندیەكانی پەیوەند بە ووردبینی دەرەكی وناوخۆیی و راوێژكارەكان :

1-پێویستە ووردبینانی ژمێًریاری دەرەكیەكانی بانك بێلایەن بن.

2-پێویستە بێلایەنی ووردبینی ناوخۆیی بپارێزرێت وپالپشتی تەواوی بكرێت بەمەبەستی ئەنجامدانی كارەكانی ووردبینی ناوخۆیی، وپێویستە ووردبینی ناوخۆیی وەك پیشە سەربە لێژنەی ووردبینی بێت وە لەلایەن كارگێریەوە سەربە كارگێری بانك بێت.

3-پێویستە لەكاتی دامەزراندنی دامەزراندنی هەر راوێژكارێكی دارایی یاخود یاسایی یاخود ووردبینی دەرەكی،  بوارەكانی هاودژبوونی بەرژەوەندیەكان و ناوەرۆكی یاساكانی دەرچوو لەلایەن لایەنە چاودێریەكان رەچاو بكرێت.

 

پێنجەم : هاودژبوونی بەرژەوەندیەكانی پەیوەند بە خاوەن بەرژەوەندیەكانی تر :

هەموو مامەلەكان و گرێبەستەكانی ئەنجامدراو لەگەل دابینكارانی بانك لەژێر هەمان مەرجەكان ئەنجام دەدرێت كەوا لەگەل كەسانی تر ئەنجام دەدرێن سەبارەت بە هەلسەنگاندن و جێ بەجێ كردن و ئاشكرا كردنەوە و ئاگادار كردنەوە.

 

شەشەم : ئەحكامی لاوەكی تر :

بێجگە لەمانەی سەرەوە پێویستە رەچاوی بوارەكانی هاودژبوونی بەرژەوەندیەكان بكرێت سەبارەت بە ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری و لێژنەكانی بانك و كارمەندانی بانك وە بەم گوێرەیەی خوارەوە :

1-رێگەنادرێت بە ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری و لێژنەكان و كارمەندەكان، بەخراپە بەكار هێنانی یاخود سوودمەندبوون لە ئصولی بانك یاخود زانیاریەكانی یاخود دەرفەتەكانی وەبەرهێنان، ئەنجام بدەن، بەمەبەستی وەدەست هێنانی سوود بۆ خۆیان یاخود بۆ هەر مەبەستێكی تر كە لەچوارچێوەی چالاكیەكانی بانكدا نیە. ئەمەش دەرفەتەكانی وەبەرهێنان كە لەچوارچێوەی چالاكیەكانی بانكە یاخود ئەم دەرفەتانە كەوا بانك ئارەزووی هەیە لێی سوودمەند بێت، لەخۆدەگرێتەوە. ئەم رێگەپێنەدانە یاخود قەدەغەكردنەوەیە، كارایە سەبارەت بە ئەندامی ئەنجوومەن كەوا دەست لەكار ناكێشێتەوە بەمەبەستی هەلقۆزتنەوەی دەرفەتەكان بەشێوەیەكی راستەوخۆ یان نا راستەوخۆ، كە بانك ئارەزووی هەیە لێی سوودمەند بێت، كە ئەندامەكە زانیاری لەسەریدا وەدەست هێناوە لە ماوەی ئەندام بونیدا.

2-رێگەنادرێت بە ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێری دەنگ بدات لەسەر بریاری ئەنجوومەنی كارگێری یاخود دەستەی گشتی سەبارەت بە كار و گرێبەستەكانی ئەنجامدراو بۆ بەرژەوەندی بانك، ئەگەر هاتوو بەرژەوەندیەكی راستەوخۆ یان نا راستەوخۆی تیادا هەبێت.

3-نابێت هیچ ئەندامێكی ئەنجوومەنی كارگێری و گەورە جێبەجێكارەكان و كارمەندەكان، دیاری وەربگرن لەهیچ كەسێك كەوا مامەلەی بازرگانی هەیە لەگەل بانكدا، ئەگەر هاتوو ئەم دیاریانە ببێتە هۆكاری پەیدا بوونی هاودژایەتی لەبەرژەوەندیەكاندا. دەكرێت دیاری سەمبۆلی قبول بكرێت بەمەرجێك بەهاكەی زیاتر نەبێت لە سەد دۆلار وبەبێ دواكەوتن كارگێری بانك ئاگادار بكرێتەوە، ئەمەش بەگوێرەی رێنماییەكانی بنەماكانی هەلسوكەوتی پیشەیی.

4-بانك، هەلدەستێت بە ئاشكرا كردنەوەی مامەلەكردن و گرێبەستی لەگەل لایەنێكی پەیوەند، بەمەرجێك دەستەی گشتی و جەماوەر لێی ئاگادار بكرێتەوە بەبێ دواكەوتن سەبارەت بەم مامەلە كردنە یاخود گرێبەستە، ئەمەش ئەگەر هاتوو ئەمانە یەكسان یاخود زیاتر بێت لە %1ی گشتی داهاتەكانی بانك بەگوێرەی دوایین لیستی دارایی كەوا ووردبینی بۆ كراوە. ئەمەش بێجگە لەم بوارانە كەوا ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێری بەرژەوەندی تیادا بێت، چونكە پێویستە رەزامەندی ئەنجوومەن و رەزامەندی دەستەی گشتی وەربگیرێت بەگوێرەی سیستەمی پەیرەو كراو.

5-ئەگەر هاتوو ئەندامی دەستەی كارگێری هەلسێت بە ئاگاداركردنەوەی ئەنجوومەن سەبارەت بەروودانی هاودژبوونی بەرژەوەندیەكان، لێرەدتا پێویستە ئەم ئەندامە بەمانەی خوارەوەدا پابەند بێت :

-بەشدارنەبوون لە تاوتوێكردنەوەكان یاخود گوێبیست نەبوونی تاوتوێكردنەوەكانی ئەنجوومەن یاخود لێژنە سەبارەت بەم بابەتەوە كەوا بەرژەوەندی خۆی تیادا هەیە، ئەمەش بێجگە لە وەلامدانەوەی پرسیارەكان یاخود ئاشكراكردنەوەی راستیە بنەرەتیەكان.

-دووربوون لە دەنگدان لەسەر بریارەكانی لەپاش ئاگاداركردنەوەی ئەنجوومەن، وەبەهەر حال كاتێك ئەنجوومەن دەنگدان ئەنجام ئەدات لەسەر بابەتەكە كە ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێری بەرژەوەندی تیادایە وەبەم مەبەستەوەش پێویستە كردەی دەنگدان بەشێوەیەكی نیهێنی ئەنجام بدرێت.

 

نهێنی :

پاراستنی نهێنی زانیاریەكانی پەیوەند بە بانك وچالاكیەكانی وئاشكرا نەكردنەوەی بۆ هەر كەسێكی تر.

 

نابێت ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری هیچ نهێنیەك ئاشكرا بكەنەوە كەوا رەزامەندیان لەسەرداوە سەبارەت بە یانكەوە بێجگە لە كۆبونەوەكانی دەستەی گشتی وە ناكرێت زانیاریەكانیان بەخراپە بەكاربهێنن كەبەهۆكاری ئەندام بونیانەوە وەدەستیان هێناوە، بۆ بەرژەوەندی خۆیان یاخود بەرژەوەندی یەكێك لە ناسراوەكانیان وە بەپێچەوانەوە پێویستە لاببرێن لەكارەكانیان و داوای قەرەبووكردنەوەیان لێ بكرێت.

 

ئاشكراكردنەوەی بوارەكانی هاودژبوونی بەرژەوەندیەكان :

پێویستە هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری و كارمەندانی كۆمپانیا، بەبێ دواكەوتن بەرژەوەندیە كەسیەكانیان ئاشكرا بكەنەوە كە ئەمانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێتەوە :

1-هەر بەرژەوەندیەك لە وەبەرهێنان یاخود خاوەنداریەتیەك لە چالاكی بازرگانی یاخود دەزگایەككەوا خزمەتگوزاری بەبانك پێشكەش دەكات یاخود هەرجۆرە سوودێك وەدەست دێنێت لە یانكەوە یاخود خزمەتگوزاری لێ وەردەگرێت.

2-چالاكی بازرگانی یاخود دەزگایەك خزمەتگوزاریەكی دیاری كراو پێشكەش دەكات یاخود هەولدەدات خزمەتگوزاریەك پێشكەش بكات بە بانكەوە، وەك بانكەكان و ئیتر.

3-هەر بەرژەوەندیەك لەگەل سەوداكارێك یاخود دەزگایەكی تر كەوا خزمەتگوزاریەك وەردەگرێت یاخود هەر سوودێك وەردەگرێت لە بانكەوە. 

4-چالاكی بازرگانی، سەوداكار یاخود دەزگایەكی تر كە لەبوارێكدا بێت بتوانێت سوودمەند ببێت لە هەر كردەوەیەكی ئەنجامدراو لە لایەن ئەندامێكی ئەنجوومەنی كارگێری یاخود كارمەندێك.

 

پێویستە لەسەر ئەمانەی خۆیان پالێوراو دەكەن بۆ ئەندام بوون لە ئەنجوومەنی كارگێری، هەر بوارێكی هاودژبوونی بەرژەوەندیەكان ئاشكرا بكاتەوە بۆ ئەنجوومەن و دەستەی گشتی وەبەگوێرەی ئیجرائاتی پەیرەو كراو كە ئەمانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێتەوە :

-هەبوونی بەرژەوەندیەكی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ لە كار و گرێبەستەكانی ئەنجامدراو بۆ بەرژەوەندی ئەم بانكەی كە ئارەزووی ئەندام بوونی هەیە لە ئەنجوومەنی كارگێریەكەیدا.

-بەشداربوونی لە كارێك كە رەنگە ببێتە هۆكاری ركابەریكردنی بانك یاخود ركابەربوونی لە یەكێك لە لقەكانی چالاكیە ئەنجامدراوەكان.

 

چاودێری كردنی جێ بەجێ كردنی بوارەكانی سەرپێچی رامیاریەكان :

لێژنەی ووردبوونەوە هەلدەستێت بە چاودێری كردنی جێ بەجێ كردنی ئەم رامیاریە بەرێگای پێداچوونەوەی مامەلەكان وگرێبەستەكان كە ئەنجام دەدرێن لەگەل خاوەن بەرژەوەندیەكان یاخود ئەمانەی كە رەنگە بواری هاودژبوونی بەرژەوەندیەكانی تیادا ببێت، ئەمەش بێجگە لە ئەنجامدانی ئاگاداركردنەوە سەبارەت هەر سەرپێچی كردنەوەیەك دژ بەم رامیاریە وبەرز كردنەوەی ئیجرائاتەكانی گونجاو بۆ ئەنجوومەنی كارگێری بەگوێرەی ئیجرائاتی پەیرەوكراو لە رامیاری ئاگاداركردنەوە لە سەرپێچیەكان (whistle blowing policy)

 

پێداچوونەوە و هەموار كردنی ئەم رامیاریە :

ئەم رامیاریە كاریپێدەكرێت لەرێكەوتی كارابونیەوە لە لایەن ئەنجوومەنی كارگێریەوە وە ئەنجوومەن هەلدەستێت بە ئەنجامدانی ووردبوونەوە لەم رامیاریە لەهەر ماوەیەكدا وەبەگوێرەی پێویستی وئەم رامیاریە هەموار ناكرێتەوە بەبێ رەزامەندی ئەنجوومەن.

 

بلاوكردنەوە :

ئەم رامیاریە بلاودەكرێتەوە لە مالپەری ئەلكترۆنی بانكدا بەمەبەستی گەیشتنی لایەنە پەیوەندارەكان بەم رامیاریە یاخود بلاودەكرێتەوە بەرێگای ترەوە كەوا ئەنجوومەنی كارگێری بتوانێت لێی ئاگادار ببێتەوە.