كارتی بانكی (كارتی مەدەنی) ماستر كارت : دەتوانیت سوودمەند ببیت لە تایبەتمەندیەكانی كارتی داشكاندن بەرێگەی كردنەوەی یەكێك بە ئەژمێرەكانی (رەوەن، پاشەكەوت، توگین/جێگیركردن).

 

تایبەتمەندیەكانی كارتی بانكی (مەدەنی)

— كارتی ماستەركارت دەرفەتت پێدەبەخشێت بۆ گەیشتن بە پارەكەت بەرێگەی ئامێرەكانی پێدانی پارە و مالپەرە ئەلكترۆنیەكان وخالەكانی فرۆشتنی ناوخۆیی ونێودەولەتی.

-كارتەكان خاوەن تەكنیكێكی شەریحەی ئەلكترۆنی پێشكەوتووە كە متمانەیەكی زیاتر دابین دەكات لە بازاریكردنی ئینتەرنێتی بەسایەی تایبەتمەندی دووپاتكردنەوەی هاتنەژوورەوە وپاراستن دژ بە هەولەكانیب برینی كردەكانی كارت، ئەمەش بەرێگای كۆنترۆل كردنەوەی سیمكارتی زیرەك و كۆدی نهێنی پێكەوە.

-هەبوونی توانای راكێشانی 2 ملیۆن دیناری عێراقی رۆژانە وەك بەرزترین بر.

-هەبوونی توانای كرین بەرێگەی ئینتەرنێت بە تیچكرای 2 ملیۆن دیناری عێراقی رۆژانە وەك بەرزترین بر.

-هەبوونی توانای دەرچواندنی كارتی زێدەكی لەسەر هەمان ئەژمار.

-وەرگرتنی كەشفی ئەژمار بەبێ دواكەوتن.

-دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبكەن بەرێگەی ژمارەی پەیوەندی كردنی تەرخان كراو یۆ سەوداكارانمان

لە رۆژی یەكشەممەوە تاوەكو پێنج شەممە لە كاتژێری 8:30 بەیانی تاوەكو كاتژێری 3:30 ئێوارە لەسەر ژمارەی ناوخۆیی 6551 لە ناوەوەی عێراقدا یاخود ژمارەی ٦٦٦ ٤٤٤ ٧٨٩٥ ٩٦٤+ لەدەرەوەی وولاتەوە سەبارەت بە خزمەتگوزاریەكانی كارتی ئیئتیمانی. 

 

 

كارتی ماستەر كارتی ئیئتیمانی :

دەتوانیت بازاری بگەیت بە متمانە و بێ مەترسی بە كارتی ئیئتیمانی خاوەن چەندین تایبەتمەندی جیاواز.

كارتەكانی ئیتمانی بانكی ئەلمەنسور ماستركارت، پەسەندكراوە لە ملیۆنەها خالی فرۆشتن و ئامێری پارەدانی ئەلكترۆنی و مالپەرەكانی ئینتەرنێتی ناوخۆیی ونێودەولەتی وئەم كارتە هەنگاوی پاراستنی زیاتر دەبەخشێت.

 

ئەم كارتە ئاسانكاری پێدانی پارەی كردراوەكانت پێ دەبەخشێت بەبێ هیچ ترسێك وهەروەها نەختینەك بەردەست دەكات لەكاتی پێویستدا ولەهەر كوێدا ببیت.

 

 

سنووری ئیئتیمانی گونجاو لەگەل هەموو پێداویستیەكان :

500 – 1500 دۆلار بۆ كارتی زیو .

1500-3000 دۆلار بۆ كارتی زێرین.

3000-5000 دۆلار بۆ كارتی تیتانیوم.

5000-10000 دۆلار بۆ كارتی پلاتینیوم.

 

 

 

 

 

 

 

 

تایبەتمەندیەكانی كارتی ئیئتیمانی بانكی ئەلمەنسور  :

-تێكرای سوودی ركابەر.

-بری دیاری كراوی ئیئتیمان كە دەكاتە بەرامبەر 3 جای مووچەی مانگانە (بۆ سەوداكارانی ئەژماری گواستنەوەی مووچە ).

-هەبوونی دەرفەتی دەرچواندنی كارتی زێدەكی.

-هەبوونی دەرفەتی پێدانی تەنها 5%ی رەسیدی شایستەبوو بەشێوەیەكی مانگانە (بەمەرجێك كەمتر نەبێت لە 25 دۆلاری ئەمەریكی لەمانگێكدا یاخود هاوشێوەی بەدیناری عێراقی ).

-پێدانی ماوەی دواكەوتن لە پێدانی پارە كە دەگاتە 45 رۆژ.

-پاراستنێكی زیاتر لەسایەی تەكنیكی شەریحەی وكۆدی نهێنی پێكەوە (لەكاتی بەكارهێنانی ئامێرەكانی پێدانی پارە وخالەكانی فرۆشتنی ئامادەكراو).

-دەكرێت كارتی ئیئتیمان دەربچوێنی بە زەمانەتی نواندنی نەختینە.

-پەیوەندی كردن بە هێلی ناوخۆیی سەوداكاران ژمارە 6551 یاخود ژمارەی ٦٦٦ ٤٤٤ ٧٨٩٥ ٩٦٤+ لەدەرەوەی وولاتەوە لە رۆژانی یەك شەممە تاوەكو پێنج شەممە لەكاتژمێر 8:30 بەیانی تاوەكو 3:30 ئێوارە.

 

 

 

مەرجەكانی وەرگرتنی كارتی ئیئتیمانی

-پێویستە هەلگری رەگەزنامەی عێراقی بێت و پەركێكی فەرمی هەبێت.

-كارمەند بێت لە سەكتەری تایبەت (رەگەزنامەی عێراقی بێت یاخود رەگەزنامەیەكی تر)

-هەبوونی دەرفەتی وەرگرتنی كارت، بە زەمانەتی نواندنی نەختینەیی یاخود هاوشیچوەی.

-پێویستە تەمەنی داواكاری كارت لە نێوان 25 تاوەكو 60 سال بێت.

 

بەلگە داواكراوەكان :

بۆ هاوولاتی عێراقی :

-ناسنامەی كەسی.

-بروانامەی رەكەزنامەی عێراقی.

-كارتی نیشتیمانی ئەگەر هەبێت كەوا جێگرەوەی ناسنامەی كەسی بروانامەی رەگەزنامەیە.

-ناسنامەی كار، ئەگەر هەبیچت.

 

 

بۆ بیانیەكان

-پاسەپۆرت

-كارتی نشینگە (ڤیزای كاركردن) وپێویستە كارا بێت.

 

بەلگەكانی داواكراو بۆ وەرگرتنی كارتی ئیئتیمانی :

بۆ سەوداكارانی ئەژماری توگین-جێگیركردنی مووچە

-نووسراوی قشتگیری موچە ئاراستەكراو بۆ “بانكی ئەلمەنسور بۆ وەبەرهێنان” وتیایدا رێكەوتی دەستپێكردنی راژە و ناساندنی ئەركی پیشەیی و مووچەی گشتی و صافی مووچەی مانگانە، روونكرابێتەوە.

-پركردنەوەی فۆرمی داواكاری دەرچواندنی كارتی ئیئتیمانی.

-بەلێندان سەبارەت رێگەدان بە برینی بەهای قستی شایستەبوو لە موچەوە ئەگەر هاتوو پێدانی پارە ئەنجام نەدرێت.

– بەلێندان سەبارەت رێگەدان بە برینی بەهای قستی شایستەبوو لە سەوداكاری قەرزار وگەرانتۆرەكانی داواكاری ئیئتیمانی بەرامبەر زەمانی نەختینەیی.

-رێگەپێدانی كارا سەبارەت بە رەهن یاخود دەست بەسەرداگرتنی وەدیعەی نەختینەیی بەمەبەستی داپۆشینی ئاسانكاریەكانی ئیئتمانی.

-پركردنەوەی داواكاری دەرچواندنی كارتی ئیئتیمانی.