بانكی ئەلمەنسور بۆ وەبەرهێنان

بانكی ئەلمەنسور بۆ وەبەرهێنان دەست بەكار بووە لە كۆماری عێراقدا لە سەرەتای سالی 2006 بەسەرمایەی 55 پەنجاو پێنج ملیار دیناری عێراقی ولەپاش زیادكردنەوەی سەرمایە بۆ چەندین جار سەرمایەی بانك لە ئێستادا گەیشتە 250 دووسەد وپەنجا ملیار دیناری عێراقی، ئەمەش بێجگە لە هەبوونی مەوجودات و دەرمالەكان. 

بانكی ئەلمەنسور، كۆمپانیایەكە سەربە “گروپی كۆمپانیاكانی بانكی قەتەری نیشتیمانی”یە كە گەورەترین دەزگای داراییە لە رۆژهەلاتی ناوەراست وئەفریقادا، بە پشكێك كە رێژەكەی %54ـە وخاوەنداریەتیەكەی دەگەرێتەوە بۆ گروپەكە.

 

بانكی ئەلمەنسور بۆ وەبەرهێنان لە ماوەیەكی زۆر كورتدا توانیویەتی پێشكەوتنێكی بەرچاو لەخۆوە ببینێت سەبارەت بە چالاكیەكانی بانكی لەسەر ئاستی ناوەخۆ ونێودەولەتیدا. ئەمەش بە پالپشتی هاوبەشە سەرەكیەكەی “بانكی قەتەری نیشتمانی” وەك خزمەتگوزاریەكانی بانكی، وەرگرتنی هەموو جۆرەكانی وەدائع وپێدانی قەرز وكردنەوەی (پالپشتی بەلگەیی / الاعتماد المستندی) و بەلگەی بیمەكردن وكردەوەكانی گواستنەوەی دارایی خۆمالی و نێودەولەتی.

 

لە بانكی ئەلمەنسوردا هەول ئەدەین جیاواز وپێشەنگ بین بە پێشكەش كردنی گروپێكی بەرفراوان لە خزمەتگوزاریەكان بەرێگای 8 هەشت لقی جیاواز كە دابەش بوون لەسەر گەورەترین وگرنگترین پارێزگاكانی عێراق.