كارەكانی بانكی :
بانكی ئەلمەنسور بۆ وەبەرهێنان كار دەكات لەگەل كۆمپانیاكان لە سەكتەرە جیاوازەكاندا وەك فینانسۆرێكی بەرچاو لە بازاری عێراقدا. چونكە بانكەكەمان، شوێنی خۆی دیاری كردوە وەك هاوبەشێكی سەرەكی و پێشەنگ لەلایەن بەهێزترین كۆمپانیاكانی نێًودەولەتی وهەرێمی وناوخۆیی، ئەمەش لەسایەی شارەزایی گەورەی كارگێری بانكەكەمان لەبوارەكانی پرۆژكانی ستراتیژی جیاواز وهەروەها بانكەكەمان خزمەتگوزاری و چارەسەریەكانی فینانسەكردنی تایبەت بە كۆمپانیاكانی خاوەن پێداویستی جۆراوجۆر پێشكەش دەكات.
وە چونكە سەركەووتووبونت لەپێشەنگی كارەكانمانەوەیە، بانكی ئەلمەنسور تیمێكی خاوەن شارەزات پێشكەش دەكات بەمەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر هەلبژاردەكان وپێشكەش كردنی راوێژكاری و ئاسانكاری گونجاو، بەمەبەستی سوودمەند بونت لە دەرفەتەكانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و نێودەولەتی.
هەروەها بانكەكەمان هەلدەستێت بە كاركردن و هەماهەنگی كردن لەگەل هەموو لقەكانی نێودەولەتی سەر بە “بانكی قەتەری نیشتمانی QNB ” بەمەبەستی خزمەتكردنت لەهەر كاتێكدا وبەئاستێكی بەرزدا.
بەشی بازرگانی – كارگێری بازرگانی :
كارگێری كردەكان ئەنجام دەدرێن لە لایەن تیمێكی پێك هاتوو لە بەرێوبەرەكانی پەیوەندیەكانی خاوەن تێروانین و تێگەیشتنێكی هەمووەكی سەبارەت بە بازاری ناوەخۆ. هەروەها بانك توانای هەیە وەلامی هەموو پێداویستیەكانی كۆمپانیاكان بداتەوە بەپالپشتی تیمەكەی كەوا خاوەنی شارەزایی ناوەخۆیی ونێودەولەتیە، ئەمەش بەمەبەستی دلنیابوونەوە لە جێ بەجێ كردنەوەی پێداویستیەكانی سەوداكارانی بەباشترین شێوە.
ئەندامانی تیمی پەیوەندیەكانی گشتی خاوەن شارەزایین لەم بوارانەی خوراەوە :
-نەوفت وگاز
-بازرگانی
-چاودێری تەندرووستی
-ئەندازیاری و بیناسازی
-دابەشكردن و بەتاك كردن (التجزئە)
-ئامێرەكانی گواستنەوە.
-سەكتەرەكانی خزمەتگوزاری.
سەكتەرەكانی گەیاندن
-تەكنۆلۆژیا
تیمی بەرێوبەرەكانی پەیوەندیەكان لەهەمان كاتدا وەك راوێژكاری دارایی كار دەكەن لەبەرژەوەندی سەوداكارەكانیان و لەپەیوەندیدان لەگەل تۆرێكی شارەزایان لە گروپی بەەنكی قەتەری نیشتمانی، كە ئەمانەش خزمەتگوزاریەكانیان پێشكەش دەكەن بە كارگێریەكان وەكو گەنجیەنە و خزمەتگوزاریەكانی بانكی وەبەرهێنان و ئیئتیمان و فینانسەكردنی بازرگانی بەرێگای لقەكانی QNB نیچودەولەتی و كۆمپانیاكانی سەر بە QNB، ئەمەش بەمەبەستی دلنیابوونەوە لە جێ بەجێ كردنی پێداویستیەكانی كۆمپانیاكان بەووردی و دەست پاكی و پیشەگەریەوە.